دادگای ئەمریکا هێرشی پاسەوانەکانی ئەردۆغان بۆ سەر خۆپیشاندەرە کوردەکانی ئیدانە کرد
دادگایەکی فیدارڵی ئەمریکا، دەوڵەتی تورکیای بەهۆی هێرشی پاسەوانەکانی ئەردۆغان بۆ سەر خۆپیشاندەرە کوردەکان و دژبەرانی دەوڵەتی تورکیا لە واشنتۆن لە ساڵی 2017ی لە باری مافیەوە بەرپرسیار وەسف کرد و ڕایگەیاند ئەنقەرە بە پێشێل کردنی یاساکانی ئەمریکا تاوان بەهۆی ڕقی ئێتنیکی ئەنجام داوە.