سزای لەسێدارەدانی سیخوڕێکی مۆساد لە ئێران جێبەجێ کرا
بابەک شەهبازی سیخوڕی مۆساد کە هاوکاری هەواڵگری، سیخوڕی و ئەمنیەتی لەگەڵ ئیسرائیل هەبوو دوای تێپەڕاندنی ڕەوتی یاسایی و پشت ڕاست کردنەوەی سزاکەی لە دیوانی باڵای وڵات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە درا.